Kurdî-sorani

ئێمەی پێشەنگان بۆ ئەوە هەین کە گشت منداڵان و مێرمنداڵان مافی ئەوەیان هەیە کاتی ئازادی پڕبایخ و باشیان هەبێت. ئەوان لە لای ئێمە لە شوێنێکی پڕ لە هێمنایەتیدا پێدەگەن و هەست بە هاوبەشێتی دەکەن. ئێمە دۆستایەتی و  پێشهاتی سەرنجڕاکێشیان بۆ مسۆگەر دەکەین. پێشەنگان ڕێکخراوێکی سەربەخۆیە و سەر بە هیچ ڕێکخستنێکی سیاسی یا ئایینی یان شەریکەیەک نییە. هاتنی هەمووان بۆ ناو پێشەنگان ئازادە

خەونی ئێمە ئەوەیە: "گەنجەکانن کە دنیایەکی جوانتر دەخوڵقێنن". ئێمە بەردەوام بۆ گەشەی تاکەکەسیی گەنجان کار دەکەین. منداڵان و مێرمنداڵان لە لای ئێمە بۆ گەشەی توانستی ڕێبەرایەتی، زانیاریی تاکەکەسی،  ڕێز گرتن لە خۆ و توانایی چالاکی لە ناو گرووپدا تێدەکۆشن. گەنجەکان لە ڕێکخراوی ئێمەدا فێری وەخۆگرتن و دیموکراسی دەبن. لە لای ئێمە ڕێبەرانی داهاتووی کۆمەڵگا و باشترکەرانی جیهان، پێدەگەن

ڕێکخراوی پێشەنگان شێوازی تایبەتی خۆی هەیە کە بە شێوازی پێشەنگان ناوی دەرکردووە. لەم شێوازەدا منداڵان و مێرمنداڵان بە کارکردن و تاقیکردنەوە لە گرووپی بچووکدا کە پێی دەگوترێ پاترۆڵ، شتی نوێ فێر دەبن. ڕێکخراوی پێشەنگان دەیەوێ کە گشت منداڵ و مێرمندالان بتوانن سەرەڕای بارودۆخیان بە ئێمە پەیوەست بن. هەر بۆیەش ئێمە بابەتی پێویست و خولێکی پەروەردەمان هەیە تا ڕێبەران بتوانن چالاکییەکانیان لەگەڵ پێداویستیی گرووپەکاندا ڕێک بخەن

بەهاکانی ئێمە بەردی بناغەی ڕێساکانی پێشەنگانن و لە هەموو ئەو کارانەدا کە دەیانکەین هەن

:بەهاکان ئەمانەن

ئێمە هیواخوازین: ئێمە هیوای جیهانێکی باشتر دەخوازین. پێشەنگان بۆ دادپەروەری، ژینگە و مرۆڤایەتی تێدەکۆشن. ئێمە گرنگی هەم بە کێشە خۆجێییەکان دەدەین هەم بە جیهانییەکان

سروشت، هاونشینی ئێمەیە: پێشەنگان ململانێی وەها دەئافرێنن کە تێیدا سروشت، کەسەکان بۆ هاوکاری و ڕێگەچارە بانگهێشتن دەکات. ئێمە هیچ لەمپەرێک بەدی ناکەین. ئێمە پارێزگاری لە سروشت و گەشەیەکی خۆڕاگر دەکەین

ژوانگەی ئێمە هەموو جیهانە: ئێمە یەکتر دەناسین و بۆ ئاشتی تێدەکۆشین. پێشەنگان لە هەموو جیهاندا هەن. ئێمە جیاوازین بەڵام هاوکاتیش وێکچووین

دڵی ئێمە فراوانە: ئێمە پێشوازی لە گشت منداڵان و مێرمنداڵان دەکەین، بەو جۆرەی هەن. ئێمە گرنگی دەدەینە یەکتر و ڕێز لە یەک دەگرین. ئێمە دۆستانی بە ئەمەگین

Trygga möten

چاوپێکەوتنی ئەرخەیان

هەموو منداڵان مافی ئەوەیان هەیە کاتی ئازادی ئارام و ئەرخەیانیان هەبێت. ئامانجی پێشەنگان ئەوەیە کە هەموو چالاکییەکانی پڕ بێ لە دڵنیایی و ئەرخەیانی و بەدوور بێ لە توندوتیژی و سووکایەتی. لە لای ئێمە ڕێبەران بۆ کاردانەوە لە بەرامبەر ئەو شتانەی ڕوو دەدەن پشتیوانیان لێ دەکرێ. پێشەنگان لە ڕێی پەروەردەی ڕێبەری و ئامادەکردنی بابەتی پێویست بۆ منداڵان و مێرمنداڵان، خەریکی کاری پێشگرانە دەبن. بێت و پێویست بێت ئەوا ئێمە پشتیوانی و ڕاوێژکاری دەدەینە دایکوباوکان و ئەنجومەنە پێشەنگەکان. بەشداری لە خولی پەروەردەی "چاوپێکەوتنی ئەرخەیان"دا بۆ هەموو ڕێبەرانی پێشەنگ پێویستە. ڕێبەرانی پێشەنگ دەبێ هەر سێ ساڵە و جارێک بەڵگەنامەیەک لەسەر ئەوەی لەم ماوەیەدا تووشی هیچ تاوانکارییەک نەبوون پێشکەش بکەن

ڕێژەی ئێمە هەر دێ و زیاتر دەبێ

پێشەنگان لە زێدەبووندان و ڕێکخراوی ئێمە هەر ئێستا زیاتر لە ٧٥ هەزار ئەندامی لە سەراسەری وڵاتدا هەیە. پێشەنگان هەروەها لە هەموو دنیادا هەن و سەرجەم زیاتر لە ٥٠ میلیۆن کەس لە تۆڕێکی نێونەتەوەییدا ئەندامن

!تۆش بەخێر بێیت بۆ ناو ئێمە